شاماران

کولتور و زانست، میدیای نوێ

پرسیار لەسەر خۆر و زەوی


بەشی ٢…

لە بەردەوامی ئایینە ئیبڕاهیمیەکان بە پێوانەی هزر و زانست، کە لەبەشی یەکەمدا پرسیاری ئەوەمان کرد کە ئایا بوون لە هیچەوە دەبێت و رۆژی یەکەم دەکرێت بەناو بکرێت لە کاتێكدا خۆر لە سەرەتاوە نەبێت.

لە بەشەدا پێم خۆشە باسی خۆر بکەم، لە ڕووی زانستەوە باسکردن لە خۆر فراوانە، بەڵام من بە کورتی دەتوانم ئەوە بڵێم کە خۆر ناوەندی کۆمەڵەی خۆر و بۆیە بەو ناوە ناو نڕاوە.

خۆر لە ڕووی قەبارەوە یەک میلیون و سێسەد هەزار جار لە زەوی گەورەترە. پێهاتووە لە لەسەدا ٧٤ی هیدروژن و سەدا ٢٤ی هلیومە و باقیتر ئۆکسیژن، کەربۆن، نئۆن و ئاسنە، بەردەوام ئاگرینە.

گەرمترین پلەی گەرمی خۆر ١٥ میلیۆن پلەی سلسیوسە. یەک ملیۆن و سێسەد هەزار جاریش لە زەوی گەورەترە. زەویە خڕەکەمان رۆژی یەک جار لە دەوری دەگەرێ.

لە کتێبی تەوڕاتدا هاتووە، خوا دو چرای گەورەی دروست کرد، گەورەکە بۆ فەرمانڕەوایی رۆژ و چرا چووکەکە بۆ فەرمانڕەوایی شەو. هەر سێ دینەکە خۆر بە هێمای گەورەی خواوەند لەقەڵەمی دەدن، تەنانەت وەک روناکی و گەورەیی. ئامۆژگاری بەشەر کراوە، خۆرەکە نەپەرستن و خوا بپەرستن.

باسکردن لە زەوی، تێهەییشتن لە خۆڕمان بۆ ئاسان دەکات، بۆیە هاوکات باس لە گۆی زەویش دەکەین. لە تەوڕاتدا زەوی وەک شوێنێکی ڕاوەستاو و پایەدار وەسف کراوە، بەڵام نە گوتوویەتی تەختە و نە هێلکەیی.

لە وەسفی خۆردا دەڵێت لە ناوەڕاستی ئاسمان قەراری کرد و لە ئاوابووندا پەلەی نەبوو. زەوی لەسەر کۆڵەکان وەستاوە تا هەرگیز تەکان نەدات.
خوا لەچوارگۆشەی زەویەوە بای هێنا کە دەکرێت، کە بەڵگەیە کە زەوی تەختە و گۆشەی هەیە.

لە کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکاندا باس لەوە کراوە، خۆر هەڵدێت و ئاوا دەبێت و دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی. لە قورئانیش‌دا چەندین ئایە هەیە کە خۆر هەڵدێت و ئاوا دەبێت. بۆ نمونە ئایە سوڕەی کەهف: “دەبینیت خۆر، کاتێک هەڵدێت، لە ئەشکەوتەکەیان دوور دەکەوێتەوە بۆ لای ڕاست، کاتێکیش ئاوا دەبێت، لە لای چەپەوە لێیان نزیک دەبێتەوە.”

بەڵگەی دێکە لە ئینجیل‌دا کە زەوی تەختە دەڵێت: شەیتان، مەسیحی بردۆتە سەر چیایەکی بڵند و هەموو پاشاکانی دنیای پێ نیشان داوە، واتا ئەوە خەیاڵی تەخت بوونە.

لە کتێبی موسڵماناندا دەڵێت: ئایا زەویمان بۆ ڕانەخستن، هەروەها کێوەکانمان وەک بزمار لێدا تا نەبزوێ. لە سوڕەتی نوح‌دا هاتووە، زەویمان بۆ ڕاخستن تا بە رێگەکاندا بڕۆن.

ئێستا ئێمە وەسفی خۆر و زەویمان لە ئایینە ئیبڕاهیمیەکانمان لەبەر چاوە و هەروەها لە زانستدا.
لێرەدا نۆبەی هزر و بیرکردنەوەیە کە ئایا زەوی شێوەی هێلکەیی هەیە یا تەختە و ئایا زەوی بە دەوری خۆدا دەسووڕێتەوە یا خۆر هەڵدێت و ئاوا دەبێت؟

بیروڕا ئازادە، بەڵام من پێم وایە وەسفی خۆر و زەوی لە کتێبە ئیبراهیمیەکاندا زیاتر تابلۆی شاعیرانەن تا زانست. گەر وانییە، چۆن دەکرێت لە بۆشایی ئاسماندا کێو ڕۆڵی بزماری هەبێت بۆ ئەوەی زەوی نەبزوێت! لە کاتێکدا زەوی رۆژی جارێک لە دەوری خۆر دەگەرێ پێمان وابێت کە خۆر هەڵدێ و ئاوا دەبێت!
بۆیە دەتوانم بڵێم دەقی هەر سێ کتێبە ئیبراهیمیەکە لە بارەی خۆر و زەوی لە تابڵۆی شیعری دەچن و دوورن لە زانست.

ئێمە دەپرسین و دەهزرین، هەموومان ئازادین…
بەردەوامی پێدەدەم.
کۆمێنت و پرسیار ئازادە


Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *