لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان چاندن و پاراستنی ژینگە بۆتە کولتور، بەم هۆیەوە ساڵانە چەندین چالاکی بەکۆمەڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و ڕواندنی دار ئەنجام دەدرێت، ئێستا ئەم هەڵمەتە ژینگەپارێزیە تەواوی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسی لە ئیلامەوە تا هەولێر و دهۆک گرتۆتەوە.
لەناوچوونی دار و دارستانەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس بە هۆی بڕینەوە لە ڕابردوودا بۆ خۆگەرمکردنەوە بەرەو تەنکی چووە، هەروەها لە لایەکیتر ئاورکەوینەوە و شەڕەکانیش هۆکارێکیتر بۆ لەناوچوونی دارستانەکان. لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی تەپوتۆز و هەوای ناپاک و کەمبوونەوەی باران، پاراستنی ژینگە و سەوزکردنی دار بۆتە ئەڕکی سەرشانی هەمووان.
لە ساڵانی ڕابردوو رێکخراوەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، نۆژین، کۆمەڵگەی ژینگەی سەقز، ناوەندی ژینگەیی سنە، ژینگەپارێزانی کرماشان، رێکخراوی چیا لە سلێمانی، کۆمەڵگەی ڕەوانسەر و پاوە نمونەی ئەم رێکخراوانەن کە هەوڵی زۆریان لە پاراستن و سەوزکردنەوەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسدا هەیە. تەنانەت ژمارەیەک لە ئەندامانی رێکخراوەکان بە هۆی کوژاندنەوەی ئاگرەکان گیانیان لەدەست داوە.
سودە ژینگەیی ڕواندنی دار
پاراستنی خاک لە شۆرانەوەی بارانی سێلاوئاسا
شیدار و فێنکهێشتنەوەی خاک و هەوا
خوڵقاندنی ژینگەیەکی سروشتی بۆ ئاژەڵ و پەلەوەران تا مڕۆڤ لە رووی دەروونی ئاسوودە بێت
سودی ئابووی
گەر شاخ و داوێنەکان بە داری بەرهەمدار سەوز بکەین، ئەوە لە داهاتوودا هەم بۆ مرۆڤ و هەم بۆ باڵندەکان دەبێتە ژینگە و شوێنی ژیان.
کام بەڕوانە بۆ ڕواندن باشن
ئەم بەڕوانەی کە کامڵن و لە کاتی بەربوونەوەدا نەقەڵشیون.
کام شوێنانە بۆ چاندن باشن
ئەو شوێنانەی کە تا ڕادەیەک خاکی تێدایە بە تایبەت بن بەردەکان کە شێدارن و خاکیان هەیە. ئەو شوێنانەی کە زەنگاون بۆ چاندنی دەنکی بەڕوو نابێت، چۆنکە دەڕزێت.
داری بادام و بەڕوو هەردوکیان لە دێمەکاردا دەڕوێن. پێویستیان بە ئاو نییە. گەر شوێنیان گونجاو بێت، ئەوە گەورە دەبن، بۆیە تەنانەت کەلێنی شاخە سەختەکانیش دەتوانن ببنە شوێنی ڕوانی بادام و بەڕوو.










vk88
[5355]VK88 | Link Vào Chính Thức – Hướng Dẫn Chơi Baccarat Online,vk88 cung cấp link vào chính thức, hỗ trợ tải app APK nhanh chóng và hướng dẫn nạp tiền casino qua Momo tiện lợi. Khám phá ngay luật chơi xóc đĩa trực tuyến chi tiết. visit: vk88