“فەرهەنگی وەسفیی شیکردنەوەی گوتار و مەبەستناسی/ ئینگلیزی -کوردی” وەک کاری هاوبەشی هەردوو توێژەر و نووسەر د. ڕەحیم سورخی و د. عادڵ محەمەدی ڕۆشنایی چاپی بینی و هاتە نێو کتێبخانەی کوردیەوە.
بەڕێز د. ڕەحیم سورخی لەسەر دیواری فەیسبووکەکەی ئاماژەی داوە کاری هاوبەشی 6 ساڵیانە و تێیدا زاراوە سەرەکییەکانی دوو بواری شیکردنەوەی گوتار و مەبەستناسی لە خۆی گرتووە.
هەروەها باسی لەوە کردووە کە ھەر زاراوەیەک ھاوتا ئینگلیزییەکەی لەگەڵە و بەتێر وتەسەلی چەمکەکان بە کوردی وەسف و ڕوون کراونەتەوە.
بەتایبەتی، بیردۆزیی و ڕێبازی شیکردنەوەی رەخنەیی گوتار لە کوردی کاری زۆر لەسەر نەکراوە، بۆیە ئەم فەرھەنگە سەرچاوەیەکی پێویست بوو لە کتێبخانەی کوردیدا ھەبێت.
سورخی ئاماژە بە گرنگی فەرهەنگەکە بۆ کتێبخانەی کوردی دەکات و دەڵێت: “توێژەران و خوێندکارانی بوارەکانی زمانناسیی کارەکی، کۆمەڵناسی، زانستە سیاسییەکان، فەلسەفە و ڕەخنەی بیردۆزیی ئەدەبی و شیکردنەوەی دەق، و میدیا و ڕاگەیاندن، دەتوانن سوودی باشی لێ وەربگرن”.

جێی ئاماژەیە “دەزگای ئەکادیمیای کوردی” فەرهەنگەکەی چاپ کردووە تا ئەو هەوڵە زانستییە بگاتە دەست خوێندەوار و زانستخوازانی کورد.


















Leave a Reply