گرووپی هونەریی «هونەرگەی وڵات» (Hunergeha Welat) کە لە قامیشلو لە رۆژئاوا دامەزراوە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا ناوبانگی زۆری دەرکردووە. ئەم گرووپە بەهۆی پرۆژە و کلیپەکانیان دەنگی ژیان، ژن و مەقاوەمەتی بە دنیا نیشان داوە لە دەرەوەی وەڵات بە ناوی «Rojava Music Production» ناسراون.
لە ماوەی ڕابردوودا، «هونەرگەی وڵات» کلیپ و گۆرانییەکانی Xanimê و Li Qamişlo Li Ber Derî بڵاو کردەوە. بەرهەمەکان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبین و بە شێوەیەکی هونەری داستان و کولتوری ڕەسەنی کوردی نمایش دەکەن. بە تایبەتی پرۆژەی «Stranên Kezîya Sor – Jin, Jiyan, Azadî» پەیامی ئازادی ژنانی لە سەرجەم رۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە، کە نزیکەی ٧٠٠ ژن لە عەفرین، شەهبا، کوبانی، حسکە و قامیشلو تێیدا بەشداریان کرد.
«هونەرگەی وڵات» نە تنها لە رۆژئاوا، بەڵکوو لە باشووری کوردستانیش هونەری خۆی پێشکەش کردووە. لە سلێمانی کۆنسێرتی تایبەتیان پێشکەش کرد کە گۆرانی و میوزیکی کوردی و عەرەبی لەخۆ گرتبوو. گروپەکە هەروەها لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کولتور و هونەری سلێمانی دیداری فەرمییان بۆ کاری هاوبەش و پرۆژەکانی داهاتوو ئەنجام داوە.
هونەرگەی وڵات کاری خۆیان وەک زنجیرەیەکی بەردەوام بۆ پاراستنی شوناسی کورد و بەهێزکردنی دەنگی ژنان دەزانن. ئەوان پێیان وایە کە «موزیک و گۆرانی نە تنها ژانری بەهێزی هونەرن، بەڵکوو دەبەن بە دەنگی بەرخۆدان و ژیان.»
سەرچاوە و لینکی گروپەکە
پرۆژەی ژنۆلۆژی


















Leave a Reply