شاماران

کولتور و زانست، میدیای نوێ

هەڵمەتی سەوزکردنی زاگرۆس بە بادام و بەڕوو (لە ئیلامەوە تا هەولێر)

هەڵمەتی سەوزکردنی زاگرۆس بە بادام و بەڕوو

لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان چاندن و پاراستنی ژینگە بۆتە کولتور، بەم هۆیەوە ساڵانە چەندین چالاکی بەکۆمەڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و ڕواندنی دار ئەنجام دەدرێت، ئێستا ئەم هەڵمەتە ژینگەپارێزیە تەواوی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسی لە ئیلامەوە تا هەولێر و دهۆک گرتۆتەوە.

لەناوچوونی دار و دارستانەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس بە هۆی بڕینەوە لە ڕابردوودا بۆ خۆگەرمکردنەوە بەرەو  تەنکی چووە، هەروەها لە لایەکیتر ئاورکەوینەوە و شەڕەکانیش هۆکارێکی‌تر بۆ لەناوچوونی دارستانەکان. لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی تەپوتۆز و هەوای ناپاک و کەمبوونەوەی باران، پاراستنی ژینگە و سەوزکردنی دار بۆتە ئەڕکی سەرشانی هەمووان.

لە ساڵانی ڕابردوو رێکخراوەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، نۆژین، کۆمەڵگەی ژینگەی سەقز، ناوەندی ژینگەیی سنە، ژینگەپارێزانی کرماشان، رێکخراوی چیا لە سلێمانی، کۆمەڵگەی ڕەوانسەر و پاوە نمونەی ئەم رێکخراوانەن کە هەوڵی زۆریان لە پاراستن و  سەوزکردنەوەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسدا هەیە. تەنانەت ژمارەیەک لە ئەندامانی رێکخراوەکان بە هۆی کوژاندنەوەی ئاگرەکان گیانیان لەدەست داوە.

سودە ژینگەیی ڕواندنی دار

پاراستنی خاک لە شۆرانەوەی بارانی سێلاوئاسا

شیدار و فێنک‌هێشتنەوەی خاک و هەوا

خوڵقاندنی ژینگەیەکی سروشتی بۆ ئاژەڵ و پەلەوەران تا مڕۆڤ لە رووی دەروونی ئاسوودە بێت

سودی ئابووی

گەر شاخ و داوێنەکان بە داری بەرهەمدار سەوز بکەین، ئەوە لە داهاتوودا هەم بۆ مرۆڤ و هەم بۆ باڵندەکان دەبێتە ژینگە و شوێنی ژیان.

کام بەڕوانە بۆ ڕواندن باشن

ئەم بەڕوانەی کە کامڵن و لە کاتی بەربوونەوەدا نەقەڵشیون.

کام شوێنانە بۆ چاندن باشن

ئەو شوێنانەی کە تا ڕادەیەک خاکی تێدایە بە تایبەت بن بەردەکان کە شێدارن و خاکیان هەیە. ئەو شوێنانەی کە زەنگاون بۆ چاندنی دەنکی بەڕوو نابێت، چۆنکە دەڕزێت.

داری بادام و بەڕوو هەردوکیان لە دێمەکاردا دەڕوێن. پێویستیان بە ئاو نییە. گەر شوێنیان گونجاو بێت، ئەوە گەورە دەبن، بۆیە تەنانەت کەلێنی شاخە سەختەکانیش دەتوانن ببنە شوێنی ڕوانی بادام و بەڕوو.

 

 

 

 


Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *