کۆنفرانسی ساڵانەی Exile Media Forum لە ڕۆژانی ٤ و ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ لە شاری هامبۆرگ بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆنفڕانسە بە ھەوڵ و کۆششی ڕێکخراوی Körber-Stiftung ساز دەکرێت و ئامانجی لێکۆڵینەوە لە کێشەکان، دەرفەتەکان و شێوازە نوێیەکانی کارکردنی ڕۆژنامەنووسانی دەرەوەی وڵات (لە دوورە وڵاتی).
لەو کۆبوونەوەیەی دوو ڕۆژەدا، زیاتر لە سەد ڕۆژنامەنووس، توێژەری میدیایی و چالاکوانی بواری ئازادی چاپەمەنی لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشدار دەبن.
تەوەرە سەرەکییەکانی ئەمساڵ بریتین لە:
ئاسایشی جەستەیی و دیجیتاڵی ڕۆژنامەنووسانی دەرەوەی وڵات، شێوازە نوێیەکانی دابینکردنی دارایی و سەربەخۆیی میدیایی، ڕۆڵی میدیاکانی دەرەوەی وڵات لە بەرگری کردن لە ئازادی ڕادەربڕین و ھاوکاری نێوان میدیا سەربەخۆکان.
پڕۆگرامی ڕۆژەکان
ڕۆژی یەکەم:
چەندین پانێڵی جیاواز بە بەشداری نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک Reporter ohne Grenzen (پەیامنێرانی بێ سنوور) و Committee to Protect Journalists (کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان) بەڕێوەدەچن.
ھەروەھا کۆبوونەوەی تایبەت تەرخان دەکرێت بۆ بارودۆخی میدیاکانی ئەفغانستان، ئێران و ڕووسیا لە دەرەوەی وڵات.
ڕۆژی دووەم – Exile Media Lab:
تەرخان کراوە بۆ وۆرک شۆپی پراکتیکی کە تێیدا ڕۆژنامەنووسان لێھاتووییەکانی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی کراوە (OSINT) و شێوازە نوێیەکانی پشکنینی زانیاری فێر دەبن.
گرنگی کۆنفرانسەکە:
ئەم کۆنفرانسە بە یەکێک لە گرنگترین کۆبوونەوەکان لە بواری ڕۆژنامەنووسی دەرەوەی وڵات دادەنرێت و دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون، ھاوسۆزی (ھەڤدڵی) و بەھێزکردنی تۆڕەکانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ لە ئەوروپا.













Leave a Reply