کاتژمێر ٩ی رۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەز ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر بە ٢ی دێسێمبەری ٢٠٢٥زایینی، یازدەمین ڤیستیواڵی “بەیت و حەیران” لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هۆڵی “یادمانی شەهیدانی کیمیابارانی ٧ی تیری سەردەشت” دەستپێدەکات و رۆژی ١٣ی سەرماوەز کۆتایی دێ.
ئامادەکارانی ڤیستیوال بۆ ڕاگەیاندنەکان باسیان لەوە کرد کە جیاواز لە دەورەکانی دی ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەری “شارۆ” وێبسایتێکی بۆ ناردنی بەرهەمەکان داناوە، بەم هۆیەوە بەشداربوون لە ئاستێکی زۆر باڵا دایە و سەراسەری ئێرانی گرتۆتەوە.
حەسەن حەسەن زادە، بەڕێوەبەری ڤێستیواڵەکە باسی لەوە کردووە کە لە ٢٠ پارێزگای ئێران ٤٠٦ بەرهەم ناردراوە، کە سەرجەم ٩٥٠ کەس بوون. لەوانە ٢٢٦کەس لە فۆرمی گروپ و کەسیدا وەرگیراون و شوێنی مانەوەشیان ئامادە کراوە.
ڤێستیواڵەکە سێ رۆژ و دوو شەو دەخایەنێ. لە دوو شەودا ٥٨ بەرهەم پێشکەش دەکرێن، کە شەوێ یەکەم گروپی “بەندەرمانشەهر”بە موسیقای ( جنوبی- خەلیجی و عەڕەبی ) یەکەم بەرهەمی شەو پێشکەش دەکات.
هونەرمەندانی گەنج و بەساڵاچوو لە بەشەکانی دەف، زەربی کوردی، دووتار، تەنبوور، حود، تەکخانی، قەتار، حەیران، دوونەوازی بەشدارن، هەروەها لە لایەن ٧ داوەر لە دوو بەشی جیاوازدا هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەکان دەکرێت کە کێبەرکێ و خەڵاتیش لەخۆ دەگرێت.
جێی ئاماژەیە بەڕێوەچوونی ڤێستیواڵی “بەیت و حەیران” لە شاری سەردەشت بۆ بەهرە و دەوری باڵای حەیرانبێژ خدر قادری ناسراو بە (خلە دەرزی) دەگەرێتەوە. بەرهەمەکانی خلە دەرزی سەرەڕای دەنگ و ئاوازی ناوازە، هاوکاتیش {کلدانی فوڵک و ژیانی کوردەواری}ن، کە هیچ ئایدولۆژیایەکی دژەکورد ناتوانێت بیسڕێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر کلیک بکە (پەیجی انستاگرام)


















Leave a Reply