شاماران

کولتور و زانست، میدیای نوێ

“بەیت و حەیران”ی سەردەشت هونەرمەندانی ئێران کۆ دەکاتەوە

"بەیت و حەیران"ی سەردەشت هونەرمەندانی ئێران کۆ دەکاتەوە

کاتژمێر ٩ی رۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەز ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر بە ٢ی دێسێمبەری ٢٠٢٥زایینی، یازدەمین ڤیستیواڵی “بەیت و حەیران” لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هۆڵی “یادمانی شەهیدانی کیمیابارانی ٧ی تیری سەردەشت” دەستپێدەکات و رۆژی ١٣ی سەرماوەز کۆتایی دێ.

ئامادەکارانی ڤیستیوال بۆ ڕاگەیاندنەکان باسیان لەوە کرد کە جیاواز لە دەورەکانی دی ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەری “شارۆ” وێبسایتێکی بۆ ناردنی بەرهەمەکان داناوە، بەم هۆیەوە بەشداربوون لە ئاستێکی زۆر باڵا دایە و سەراسەری ئێرانی گرتۆتەوە.

حەسەن حەسەن زادە، بەڕێوەبەری ڤێستیواڵەکە باسی لەوە کردووە کە لە ٢٠ پارێزگای ئێران ٤٠٦  بەرهەم ناردراوە، کە سەرجەم ٩٥٠ کەس بوون. لەوانە ٢٢٦کەس لە فۆرمی گروپ و کەسیدا وەرگیراون و شوێنی مانەوەشیان ئامادە کراوە.

ڤێستیواڵەکە سێ رۆژ و دوو شەو دەخایەنێ. لە دوو شەودا ٥٨ بەرهەم پێشکەش دەکرێن، کە شەوێ یەکەم گروپی “بەندەرمان‌شەهر”بە موسیقای ( جنوبی- خەلیجی و عەڕەبی ) یەکەم بەرهەمی شەو پێشکەش دەکات.

هونەرمەندانی گەنج و بەساڵاچوو لە بەشەکانی دەف، زەربی کوردی، دووتار، تەنبوور، حود، تەکخانی، قەتار، حەیران، دوونەوازی بەشدارن، هەروەها لە لایەن ٧ داوەر لە دوو بەشی جیاوازدا هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەکان دەکرێت کە کێبەرکێ و خەڵاتیش لەخۆ دەگرێت.

جێی ئاماژەیە بەڕێوەچوونی ڤێستیواڵی “بەیت و حەیران” لە شاری سەردەشت بۆ بەهرە و دەوری باڵای حەیرانبێژ خدر قادری ناسراو بە (خلە دەرزی) دەگەرێتەوە. بەرهەمەکانی خلە دەرزی سەرەڕای دەنگ و ئاوازی ناوازە، هاوکاتیش {کلدانی فوڵک و ژیانی کوردەواری}ن، کە هیچ ئایدولۆژیایەکی دژە‌کورد ناتوانێت بیسڕێتەوە.

 

بۆ زانیاری زیاتر کلیک بکە (پەیجی انستاگرام)

 

 


8 comments
7gameasia

Heads up, guys! Found 7gameasia.ph and it’s pretty sweet! Check it out: 7gameasia

phsinagph

phsinagph? Not bad, not bad at all. Deposits are smooth. Recommend giving it a look: phsinagph

bdfb777

Anyone tried bdfb777? Heard they have some nice promotions running. Might check it out this weekend. Here’s the link: bdfb777

betflare

[2397]Betflare | Link Vào Chính Thức – Tải App Và Chơi Slots Uy Tín,Betflare cung cấp link truy cập chính thức, hỗ trợ tải app APK nhanh chóng cùng hướng dẫn nạp tiền casino an toàn. Khám phá ngay thế giới game slots nổ hũ uy tín. visit: betflare

chicken road

[6986]Chicken Road Login Rasmi | Slot Online Terpercaya Deposit Ewallet,Chicken Road menyediakan akses download APK mudah dan sistem deposit ewallet terpantas di Malaysia. Ketahui cara main casino dengan selamat. Sertai kami sekarang! visit: chicken road

5777bet

[3436]5777bet Official Login | অনলাইনে ক্যাসিনো ও স্লট গেম খেলুন,5777bet অ্যাপ ডাউনলোড করে অনলাইনে ক্যাসিনো গেমের রোমাঞ্চ উপভোগ করুন। দ্রুত টাকা ডিপোজিট পদ্ধতি এবং সহজ স্লট গেমের নিয়ম জানতে আজই যোগ দিন। visit: 5777bet

arsenal88

[3667]arsenal88 Official Login | Trusted Online Slots Fast Payout MY,arsenal88 offers a seamless official login and app download for the best online slots in Malaysia. Enjoy trusted payments and fast payouts. Join us today! visit: arsenal88

3191combetlogin

Login process is quick and the interface is very user friendly. I can place my bets without any hassle. Great job 3191combetlogin.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *