شاماران

کولتور و زانست، میدیای نوێ

داڕمانی کۆماری ئیسلامی ئێران

salah-hosseinpour- darmani-komari-islami

شەپۆلی سەرهەڵدان لە ئێران هاوکات لەگەڵ بانگەوازی لایەن و پارتە سیاسیەکان و ئامادەیی خەڵک لەناوخۆ گەییشتە لوتکە و بۆ سەرکوتی و دامرکاندنەوەی سەرهەڵدان، دەولەتی ئێران هێلی ئینتەرنیتی بە تەواوی بڕی.

شەپۆلی سەرهەڵدانەکان کە جاری پێشووتر لە کوردستانەوە بە هۆی کوشتنی “ژینا ئەمینی” دەستی پێکردبوو، ئەمجارە لە تاران بە هۆی ناسەقامگیری و دۆخی خەراپی ئابووی سەریهەڵداوە و تەواوی جوگرافیای وڵاتەکەی گرتۆتەوە.

لوتکەی سەرهەڵدانەکان لە رۆژانی سەرەتا پارێزگای ئیلام لە خواروترین خاڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، کە تیایدا زیاتر لە ٧ کەس کوژراون و دەیان کەس بریندار بوون، تەنانەت هێزە سەرکوتکارەکان هێرشیان بردە سەر بریندارەکان لە خەستەخانە، لەکاردانەوەدا تەواوی خەڵکی شارەکانی پارێزگای ئیلام هاتنە شەقام.

هەواڵی سەرهەڵدانەکانی کە ئامانج رووخاندنی کۆماری ئیسلامیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبێتەوە کە ئینستاگرام یەکێک لەوانەیە، ویدیۆکانی بڵاو کراونەوە، خەڵک رۆژی پێنج‌شەممە دوکان و بازاڕی داخستووە و شەو رژاونە شەقام.

ئەم سەرهەڵدانە لە ناوچە فارسییەکان لە لایەن دوو کاناڵی ماهوارەیی   (Iran international)  و (manuto) کە سەر بە شاپەرەستەکانن، پشتیوانی لێ کراوە. ئەم دوو کاناڵە لە رۆژەکانی سەرەتا دروشمی خۆیان خستنەسەر و بڵاویان کردنەوە تا شەپۆلی ناڕەزایەتی بە قازانجی خۆیان بقۆزنەوە و لەم رێیەوە زار و مێشکی خەڵک بەو دروشمانە راهێنن کە تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بوون، بەڵام نەتەوەی ئازەری، کورد، بلوچ، عەڕەب و چینێکی بەرچاوی فارس ئەوەی پەسەند نییە کە ئەمەش کێشەی ئەمڕۆ و داهاتووی خەڵکی ئێرانە.

شەوی پێنج‌شەممە خەڵکی شۆڕشگێر لە شارەکان ئاگریان لە ئۆتۆمبیل و ماتۆڕی هێزە سەرکوتکارەکان بەردا. ناوەندی ئیدۆلۆژی دەوڵەت و سومبولە پیرۆزەکانی دەوڵەتیان بە ئامانج گرت، تەنانەت پێیەکانی پەیکەری قاسم سولەیمانیان بڕیەوە و بەریان دایەوە.

شارەگەورەکانی تاران، شیراز، مەشهەد و قۆم لە کۆنتڕۆل دەرچوون کە تا ئێستا نازاندرێ بە هۆی ئەوەی تۆڕەکانی پێوەندی نەماون، نازاندرێت چ باسە.

لە واقع‌دا کۆمەڵە فاکتەرێک هەن کە ئەوەمان پێ دەڵێت کۆماری ئیسلامی دەڕووخێ. لەوانە بێ‌بەهابوونی پارەی ئێران کە یەک دۆلار خۆی لە نزیک بە ١٥٠هەزار تمەن نزیک کردۆتەوە. دەوڵەت هەڵاوەسانی ئابووری و بازاڕی پێ ڕاناگیری و خەڵک توانای كڕینیان نەماوە. دەوڵەت وای نیشان داوە خەڵک برسیەتی و بۆ هەر کەسێک ٧ دۆلاری داناوە کە مانگانە بیداتێ، بەڵام لە لایەکیتر دۆلاری هەرزان بە بازرگانەکان نادات کە کالاکانی وەک خۆراکی مریشک و برنج و رۆن بە هەرزانتر بفرۆشن، ئەمەش وای کرد خەڵک بڕژێنە سەر دوکان و بازاڕەکان و ئەو پێداویستیانە بکرن، بەڵام بشێوی زیاتر بوو و بازرگانەکان کالاکانیان شاردەوە تا دواتر بە بەهای زیاتر بیانفرۆشن.

بەڵام خەڵکی کوردی ئازادیخوازی ئاودانان برنج‌یان لە حمباری سوپای پاسدارن هێنایەدەر و بە ئاسمانیاندا هەڵپڕژاند کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەک هێمای ئازادیخوازی، شەڕافەت و کەرامەت لێکدراوەتەوە، واتا کێشەی ریشەیی نبوونی ئازادییە، نەک خواردن.

چەند هۆکاری دیکە هەن کە ئۆمیدی  رووخانی بەخشیوەتە ئازادیخوان  و ئەم سەرهەڵدانە جیاوازە لە سەردەمی ژن، ژیان، ئازادی. لێدانی ئیسرائیل رژێمی ترساندووە و ورەی داوەتە خەڵکی، تڕامپ لە یازدە رۆژدا سێ جار هەڕەشەی لە ئێران کردووە کە خەڵک بکوژن، هێرش دەکات، دیسان ورەبەخش بووە.  ڕووخانی و گۆڕانی بەردەوامی دەوڵەتەکان وەک ئەفغانستان، ئێراق، سوریە. لابردن و رفاندنی مادۆرو یەکێکی ترە کە خەڵک ئەم چارەنووسە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ عەلی خامنەیی چاوەڕوان دەکەن.

کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەک‌دەنگ دژی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕیون و چاوەڕوان دەکرێ کە چەرخی شۆرش لە ڕۆژهەڵات بە پشتیوانی کوردەکانی رۆژئاواش بێتە سەرپێ.

بەڵام لەوهەلومەرجەدا تورکیا تووشی شەڕی لە پارێزگای حەلەبی سوریای کردوون کە شڕۆڤەکاران بە زیانی ڕۆژهەڵاتیشی لێک دەدەنەوە. لە کاردانەوەی ئەم ڕاپەرین و هێرشانەدا کوردەکان لەناوخۆ و دەرەوە رێپێوان بۆ دۆزی خۆیان دەکەن.

لە ئێستادا ئێران بۆ سەرکوتی ئازادیخوازان، تاکتیکی فروانی بەکار هێناوە. بۆ نمونە هەندێک جار نیروی ئینتیزامی وەک هاودەرد و پشتیوان دەردەکەوێ بە شێوەیەک کە توانای چەککردنیان ئاسانە. هەندێکجار پێش ئازادیخوازان دەکەون تا رێڕەویان بگۆڕن و بەلای ئیدارات و شوێنە ئەمنیەکاندا نەڕۆن.

شەپۆلی دووەمی ئازادیخوازی کە شەوی پێنج‌شەممە سەری هەڵدا، بەم تاکتیکانە کۆنتڕۆڵ نەکرا، بۆیە ئینتەرنێتی تەواوی  ئێرانیان بڕی، تا ئامادەکردنی ئەم بابەتە پێوەندی نییە، بی‌بی‌سی فارسی باسی لەوە کردووە کە ٥ی ئێوارە دراوە بە زانکۆ. لە هەندێک شار تەنانەت کارەبایان بڕیوە. نیروی ئینتیزامی بێتوانایی خۆی لە ڕامکردنی خەڵک ڕاگەیاندووە و پێشتر خامنەیی باسی لەوە کردبوو کە گەر بەرەو توندوتیژی بڕوا بە توندوتیژی وەڵام دەدەنەوە و وێدەچی سپای پاسداران بۆ کۆنتڕۆڵی خەڵک بڵاوەی پێکرابێت.

هەموو پێشبینیەکان باس لەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی دەڕوخێت و یان بە تەواوی خۆی ڕادەستی ئەمریکا دەکات، چۆن موچەی هێزەکانی سەرکوتیش وەڵامدەری پێداویستەکانیان نییە.

ڕاستییەک هەیە کە دەوڵەتە زلهێزەکان دیزاینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دنیا بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان دەکەن، تەنانەت رێبەری وەڵاتێک وەک مادۆڕۆ دەڕفێنن و تیرۆریستێکیش

وەک جۆلانی دەکەن بە ڕێبەری سوریا و دەشوانن دیسان نەقشە بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان بۆ کوردستان بکێشن.


Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *