شاماران

کولتور و زانست، میدیای نوێ

بۆچی “مەرگ بەر ستەمگەر، چ شا باشێ چ ڕەهبەر”؟

بۆچی مەرگ بەر ستەمگەر، چ شا باشێ چ ڕەهبەر؟

کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەزموونی دەسەڵاتی پادشایی و دەسەڵاتداریی ئیسلامییان تاقیکردۆتەوە. ئەمڕۆ بە بیرکردنەوەیەکی نوێوە، لەپێناو ڕووخاندنی سیستمی دیکتاتۆریی دەسەڵاتداریی ئیسلامیدا، خوازیاری دامەزراندنی سیستمی دیموکڕاتین.

دامەزراندنی سیستمی دیموکراسی بەبێ ئازادیی ژن مەحاڵە و تەنها ڕێگای گەیشتن بە ژیان و ئازادی، تەنیا ئازادیی ژنە.

ڕۆحی ژن دوای پێنج هەزار ساڵ لە سەرکوتکردن، دیسان لە هەمان خاکی بەپیت و شوێنی خواوەندی ژن، “میزۆپۆتامیا”، زیندوو دەبێتەوە. ئەم شۆڕشە ڕێنساسی ژنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم ژنە هۆشیار بوووەیە دژی هزری تاریکپەرستانەی پیاوسالارە . ئەو پیاوانەی کە خۆیان لە شێوەی دەسەڵاتداریی ئیسلامیدا وەک داعش، ڕژێمی ئێران و تاڵیبان نمایش دەکەن. ئەمڕۆ بە ڕووخانی داعش دەستی پێکردووە و بەرۆکی دەسەڵاتداریی ئیسلامیی ئێران و تاڵیبانیشی گرتووە.

خەڵکی ئێران لە سەردەمی پاشاییدا، قۆناغی شایەتی و داگیرکارییان لە سەردەمی ڕەزا شادا تێپەڕاندووە و قۆناغی دەسەڵاتداری دینیان لە دوای پاشایەتی تاقی کردۆتەوە و بە هەر دوو سیستم نەگەییشتوونە ئازادی خۆیان.

ڕەزا شا ڕێگەی نەدەدا جگە لە زمانی فارسی، هیچ نەتەوەیەکی‌تر لە ئێراندا قسە، خوێندن و پەروەردەیان بە زمانی خۆیان هەبێ. ڕەزا شا بە هزری فاشیستی جلوبەرگی کوردی و نەتەوەکانی تری قەدەغە کردبوو. ئەم ستەمانە ڕێگەی بۆ جیابوونەوەی ئازەرییەکان بە سەرکردایەتی سەید جەعفەر پێشەوەر و قازی محەممەد کردەوە. بەڵام لە کۆتاییدا، شا جگە لەو ستەمانەی کردبووی، کۆمەڵکوژیی دژی سەربەخۆیی ئەم دوو نەتەوەیە لە ئازەربایجان دەستپێکرد. قازی محەممەد و هاوڕێیانی کە نوێنەری گەلی ستەملێکراوی کورد بوون، لە مەهاباد لەسێدارە دا.

ئەم ڕووداوە مێژووییانە هەرگیز لە یاد و بیرەوەریی گەلی کورد و ئازەری ناچێت. بۆیە خەڵک هەنگاو بۆ دواوە ناوێت، بۆیە قۆناغی نوێ بەڕێوەیە.  هیماکانی ئەم قۆناغە دیارن، لەوانە میدیای کەوتۆتە دەست گەل. ئەمڕۆ ئیتر دەسەڵات لە دەستی میدیای تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی دایە. بە واتایەکی‌تر دەسەڵاتی میدیا دیسانەوە بۆ خودی تاک گەڕاوەتەوە و لە قۆناغی دووەمی ئەم شۆڕشە نوێیەدا، دەسەڵات و ئیرادە وەک میدیا بۆ گەل دەگەڕێتەوە کە ئەمە هەمان دامەزراندنی ستونەکانی سیستمی دیموکراتیکە. خەڵکی ئازادیخواز بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ دەسەڵات لە دەسەڵاتداران دەستێنێتەوە و بۆ خودی خۆی و کۆمەڵگە دەیگێڕێتەوە.

شۆڕشی خەڵک لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا دژی شا  سەریگرت، بەڵام ئاییندارە ئیسلامیەکان دزیان. یاسا فاشیستەکانی رژێمی پێشووی خۆیان لەگەڵ دینی دەسەڵاتداری تێکەڵ کرد و بەسەر خەڵکیاندا سەپاند.

ستەمی فاشیستی و ئایینی بەسەر گەلی کورد، بەلوچ، ئازەری و عەرەب و بەتایبەت ژناندا سەپاند. بە واتایەکی تر، تاکەکانی لە دەسەڵات و ئیرادە داماڵی. بە شێوەیەک کە ژنان لە ماڵ و کۆمەڵگەدا سنووردار و زیندانی کران.

بەڵام ئەمڕۆ دەنگدانەوەی هەواڵی قارەمانێتیی ژنان لە بەرامبەر داعش و بڵاوبوونەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سات بە سات بوو بە ئیلهام و ئازایەتی بۆ ژنانی کورد و ئێرانی.

ژنانی ئێستا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە هەموو ڕووداوەکانی جیهان ئاگادارن، بۆیە ژنێک کە لە ڕووی زهنییەوە ئازاد بێت، کۆیلایەتی و سنوورداری و نایەکسانیی ڕەگەزی قبووڵ ناکات و دژی ستەم ڕادەپەڕێت.

پیاوانیش گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە “هەتا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت”. بۆیە ژن و پیاو دەست لەناو دەستدا و هەموو پێکەوە دژی ئەم سیستەمە پیاوسالارە کە کۆمەڵگەکانی تووشی هەژاری و بەدبەختی، بێهیوایی و کۆڵبەری کردووە، دەڵێن: “مەرگ بەر دیکتاتۆڕ” و خەڵکی ئازادیخوازی جیهانیش کە هیچ بەرژەوەندییەکیان لەگەڵ ئەم ڕژێمەدا نییە، بە ویژدانێکی ئاگاوە پشتیوانی دەکەن.

ژن دەیانەوێت بە ئازادی و بە ناسنامە و ویستی خۆیان بژین. گەلە ستەملێکراوەکان ستەمی فاشیستی قبووڵ ناکەن. تەنانەت پیاوە فارسەکانیش دژی نەزانین و جەهالەت ڕاپەڕیون و هەموو ئازادیی خۆیان لە ئازادیی ژندا دەبینن. لەبەر ئەم هۆکارەش دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بڵاو بووەوە و بوو بە قسەی سەر زمانی هەمووان. تەنانەت سنووری ئێرانی بڕی و گەیشتە هرات و کابولی ئەفغانستان و ژنانی ئەفغانستان کە ستەملێکراوترین ژنانی جیهانن، بۆ ئازادیی خۆیان لە بەرامبەر تاڵیباندا خۆپیشاندانیان کرد و دروشمیان وتەوە.

ئەمە هەمان پایز و داڕمانی سیستەمی دەسەڵاتداریی ئیسلامی و دروستکردنی سیستەمی دیموکراسییە بە پێشەنگایەتیی ژن.

بۆیە هەردوو سیستەمی فاشیستی و داگیرکەر بە نوێنەرایەتی ڕەزا شا و دەسەڵاتداریی ئیسلامی کە دامەزرێنەرەکەی خومەینییە، چوونەتە زبڵدانی مێژووەوە و ئەمڕۆ ڕژێمی ئیسلامی گیانی لەبەردا نەماوە و فۆڕمەکەیشی لە حاڵی نەمان دایە.

دروشمی مەرگ بەر ستەمگەر، چ شا باشێ چ رەهبەر”  گەوهەری  ڕاستی دوو قۆناغی ستەم و زۆرداریی شا و خومەینی بەسەر ژنان و نەتەوەکان دەردەخات. ئەم دروشمە دەرخەری دوو قۆناغی ستەمی دژی خەڵکی ئێران بە نوێنەرایەتی شا، هەروەها دزی و سەرکوتکردن بە نوێنەرایەتی خومەینی و خامنەییە.

دەسەڵاتدارانی ئێران چیتر ناتوانن بە سەرکوتکردن و کوشتار و سانسۆر تەمەنی خۆیان درێژ بکەنەوە، بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانیان، خەڵک تووڕەتر بوون و دژیان وەستاونەتەوە.

ئەوان هەمووان بە گرتن و ئەشکەنجە دەترسێنن، بەڵام ئەمڕۆ شەپۆلی تووڕەیی بەرەو دەرگای زیندانەکان دەجووڵێت و دەرگای ئازادی بەسەر زیندانیانی ئازادیخوازدا دەکاتەوە. دەرگایەک کە بە شکاندنی، گەل دەگاتە ئازادی و ستەمکاران و دەسەڵاتداران بۆ زبڵدانی مێژوو دەچن.

لە پاش ڕووخانی ئەم رژێمەش بنیاتی سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لەسەر بنەمای ئازادیی ڕەگەزی، دیموکراسی و ژینگە کارى خەڵکە. خەڵک و نەتەوەکان دەبێت لە شێوەی دیموکراتیدا و بە ڕەنگ و زمانی خۆیان، خۆیان بەڕێوە ببەن. ئەمە هەمان سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییە.

لە سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیدا ژن و پیاو تەواوکەری یەکترن. دەسەڵاتداریی ئایینی، فاشیستی و پیاوسالار لەوێدا جێگەیان نییە. تەنانەت ئابووریش لەپێناو پاراستنی ژینگەدا دەسوڕێتەوە.

لەم ڕێنسانسەدا، ژنان بە زانست و فەلسەفەوە، دەسەڵات وەک هێزی میدیا، لە دەسەڵاتدارانەوە بۆ تاک دەگێڕنەوە. بە واتایەکی تر، خۆیان خۆیان بەڕێوە دەبەن. دروشمی “مەرگ بەر ستەمگەر، چ شا باشێ چ رەهبەر”  گوزارشتە لە گەوهەری ئەم شۆڕشە ژنانە. ئەمە هەمان ئەو ژیانە بەشەڕەفەیە کە خەڵکی ئەم خاکە پیرۆزە شایەنیەتی.

 


10 comments
bigwinautovip

Everything is automated and fast which is exactly what I need. No more waiting hours for deposits to reflect. Loving bigwinautovip

polymarket

[5623]Polymarket Official Login | বিকাশ ডিপোজিট ও সেরা স্লট গেম,polymarket অফিশিয়াল লগইন করে সেরা স্লট গেমগুলো উপভোগ করুন। বিকাশ দিয়ে সহজে ডিপোজিট এবং আকর্ষণীয় বোনাস পাওয়ার নিয়ম জানতে আজই অ্যাপটি ডাউনলোড করুন। visit: polymarket

asiagenting

[5438]asiagenting | Login Resmi Link Alternatif Slot Gacor Hari Ini,asiagenting menyediakan akses judi casino online terpercaya dengan proses deposit via dana yang cepat. Temukan link alternatif terbaru dan daftar sekarang juga. visit: asiagenting

goldenpark

[457]goldenpark অফিসিয়াল লগইন | সেরা অনলাইন ক্যাসিনো ও দ্রুত বিকাশ পেমেন্ট,goldenpark-এ আজই যোগ দিন। আমাদের অ্যাপ ডাউনলোড করে সহজেই স্লট গেমের নিয়ম জানুন এবং দ্রুত বিকাশ পেমেন্টের সুবিধা উপভোগ করুন। এখনই লগইন করে শুরু করুন। visit: goldenpark

cv111

[4860]cv111 Official Login – বিকাশ পেমেন্ট ও সেরা ক্যাসিনো বোনাস,cv111 অ্যাপ ডাউনলোড করে উপভোগ করুন সেরা স্লট গেম। বিকাশ দিয়ে টাকা জমা ও আকর্ষণীয় বোনাস পেতে আজই জয়েন করুন। visit: cv111

fortune

[5695]Fortune Official Login | Legit Online Casino PH, Mabilis na Cash Out,Gamitin ang fortune official login para sa access sa legit online casino PH. I-download ang app at alamin kung paano maglaro ng slots. Mag-register na rito! visit: fortune

5999

[1398]5999 Official Login | সেরা অনলাইন স্লট গেম ও বিকাশ ডিপোজিট,5999 এর অফিশিয়াল লগইন করে সেরা অনলাইন স্লট গেমের অভিজ্ঞতা নিন। বিকাশ দিয়ে দ্রুত ডিপোজিট এবং রুলেটের নিয়ম শিখে আজই জয়েন করুন। visit: 5999

supervegas88

[1363]supervegas88: Login Resmi & Link Alternatif Slot Gacor Terpercaya,supervegas88 menyediakan akses link alternatif terbaru untuk main slot gacor hari ini. Nikmati judi casino online terpercaya dengan cara deposit dana yang mudah. Join sekarang! visit: supervegas88

okbetgamesonline

Really impressed with the variety of games available here. It keeps things exciting and the customer support is top notch. Cheers to okbetgamesonline

bdjoya9official

Really impressed with the customer support here. They answered my questions almost instantly. Highly recommend giving bdjoya9official a shot.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *