زانایانی زانکۆی ستانفۆرد لە ساڵی ٢٠٢٥ گەیشتن بەوەی لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە بتوانن تێفكرینی ناو مێشکی مرۆڤ بخوێننەوە. ئەمە هیوای نوێیە بۆ چارەسەری نەخۆشان، بەڵام لە هەمان کاتدا نیگەرانییەکی گەورە بۆ ژیانی تایبەتی دروست دەکات.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری زانستی Cell بڵاو کراوەتەوە، کە لە ڕێگەی ژیری دەستکرد و خوێندنەوەی مێشک (BCI)، دەتوانرێت نزیکەی ٧٤٪ فکری ناو مێشک بخوێنرێتەوە، ئەمەش ڕاچڵەکینێکی زانستیە بۆ خەڵکی جیهان.
ئەم زانستە چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی کە گۆجوفلیجن، یان ناتوانن قسە بکەن. زاناکان ئەم زانستەیان لەسەر چوار نەخۆش تاقیكردۆتەوە و فکری ناو مێشکیان (وێنە و خەیاڵەکانیان) کراوە بە دەقی نووسراو.
بەڵام لە لایەکی تر، خوێندنەوەی مێشک خەڵکی تووشی قەلەقی کردووە، چونکە نایانەوێ ژیانی تایبەتی و دەروونی خۆیان ئاشکرا بێت و بێڕەزامەندی بخوێنرێتەوە.
بە پێی وتەی گیویته، زانای ئەم بوارە:
«دەتوانین وێنە و خەیاڵەکانی ناو مێشک بگۆڕین بۆ دەقی نووسراو و ئەمە دەكرێت ژیانی هەزاران نەخۆش بگۆڕێت.»
سەرچاوە
گۆڤاری Cell، بڵاوكردنەوەی ٢٠٢٥





















Leave a Reply