شاماران

کولتور و زانست، میدیای نوێ

فۆڵکس‌واگن بە ژیری دەستکرد نوێگەری دەکات


کۆمپانیای فۆڵکس‌واگنی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە تا ساڵی ٢٠٣٠ نزیکەی یەک ملیار یۆرۆ لە بوارەکانی دروستکردن و بەکارهێنان دەخاتە خزمەت پەرەپێدانی ژیری دەستکردەوە.

کۆمپانیاکە لە وێبسایتەکەی خۆیاندا باسی لەوەش کردووە کە ئێستا زیاتر لە ١٢٠٠ جۆر سودیان لە ژیری دەستکرد وەرگرتووە، تەنانەت بەر لەوەی ئۆتۆمبیل دروست بکرێ، ئەندازیاران بە شێوەی خەیاڵی لەو رێگەیەوە کاری لەسەر دەکەن. تا ٢٠٣٠ ش، سەد جۆری دیکەی ژیری دەستکردی پێوە زیاد دەکەن، بۆ ئەمەش یەک میلیارد یۆرۆ خەرج دەکات.

باس لەوە کراوە کە ژیری دەستکرد رێگری لە هەڵە دەکات، هەروەها وزەی وەبەرهێنان و تێچوون کەم دەکاتەوە و تەنانەت لەو رێگەیەوە گازی دی ئۆکسیدی کاربۆن کە دەبێتە هۆی پیسبوونی کەشوهەوا کەم دەکرێتەوە.

ئامانج کۆمپانیاکە ئەوەیە کە سەیارە نوێ و زیرەک بخاتە بازاڕەوە و پاراستنی ژینگەش لەبەرچاو بگرێت.

 

 


Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *