شاماران

کولتور و زانست، میدیای نوێ

گەورەترین کۆمپیوتەری ئەوروپا لە ئەڵمانیا وەکار خرا


حکومەتی ئەڵمانیا بە هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا و کۆمپانیای ئەنڤیدیا، لە ناوەندی توێژینەوەی ژولیش لە ئیالەتی نوردڕاین–ڤێستفالن، ئابەرکۆمپیوتەری نوێی بە ناوی (JUPITER) خستەکار.

ئەم پڕۆژەیە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ تێچووە و چەند ساڵ توێژینەوە و ئامادەکاریی بۆ کراوە.  نزیکەی یەک لەسەر چواری پارەکە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە دابین کراوە  و نیوەی تریش لەلایەن حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا و ئەیالەتەکەی.

پڕۆژەکە لە شوێنێکی گەورە کە قەبارەی نیمەی یاریگایەکی تۆپی پێیە، یازدە میگابایت کارەبای پێویستە، تەنانەت باڵەخانەکانی پڕۆژەکە بەو گەرمایەی لە سیستمەکە دێتە دەرەوە گەرم دەکرێنەوە.  ئەم سیستمە یەک میلیاد داتا لە یەک چرکەدا لێک دەداتەوە و پرۆژەکە وا بونیاد نراوە کە ژێرخانێک بێت بۆ پەرەپێدانی سیستمی کوانتۆمی واتا فرەسەر.

وێنە: نێت

پرۆژەیە ژوپیتەر لە پلەی چوارەم لە ئاستی دنیا دایە و  لە رووی زانیاری ئەوروپا سەربەخۆ دەکات. دەتوانرێت پێشبینی وردی کەشوهەوا بکات، شەپۆلی گەرما پێشبینی دەکا و هاتنی تۆفانەکان پێشتر دەخوێنێتەوە. تەنانەت دەتوانێت هاوشێوەی مێشکی مرۆڤ دروست بکات و لە ڕووی پزیشکی دەردەکان دەستنیشان بکات. پرۆسەی بەرهەمهێنانی داوودەرمان و لێکۆڵینەوە بەرەو پێش و خێرا بکات. تەنانەت رۆباتەکان پڕ دەکات لە زانیاری وێنە و دەنگ و ڕەنگ. ئۆتۆمبیلەکان لە رێگەی ژیری رۆباتەوە دەخاتە شەقام و خزمەتی گەورە بە شارەوانیەکان دەکات.

فریدریش مێرتس، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا، لە نمایشی پرۆژەکە‌دا وتی: ” ئەوە نیشانەی سەربەخۆیی دیجیتاڵی و داهاتووی زانستی ئەورووپایە. بەو پرۆژەیەوە، ئەڵمانیا و ئەورووپا پێگەی خۆیان لەدنیادا دەستنیشان کرد.”

سەرچاوە، وێبسایتی Jülich


Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *