سهبارهت به شاماران
![]()
ماڵپەڕێکی هزری_کولتوری ە، کە لە ئاوگوستی ٢٠٢٥زایینی لە ئەڵمانیا لە لایەن سەلاح حوسێنپور دامەزراوە.
شێوازی نووسینی شاماران
شاماران بە ئاڵمانی نوسراوە واتا sch=ش (schamaran.de)
لە داهاتوودا بە schamaran.comیش دەکرێتەوە.
بۆچی شاماران؟
شاماران، ئوستورەیەکی نەتەوەیی کوردە کە وەک گەلەکەی ڕەگی لە کولتوری خواوەندی ژن لە میزوپۆتامیا دایە. ئاوێتەبوونی ژن و مار، هزرێکی فەلسەفی لە پشتە و هەردوکیان هێمای نوێبوونەوەی ژیانن، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئایینی ئیبراهیمیەکان و سەرهەڵدانی قۆناغی باوکسالاری، هەردوکیان بە نەفرەت کراون. ئێمە دەمانەوێ زیاتر لە رێگەی هزرەوە کولتوری دێموکراسی لەناو کۆمەڵگادا بەرجەستە بکەینەوە و شاماران کە لە خۆیدا هەڵگری زانست بووە. دەمانەوێ بەو نەفەسەوە لە ماڵپەڕەکەمان زانیاری ببەخشین و لۆگۆکەش دڵئاسا هەڵگری هەمان ئەشق و زانیاری و ژیانە.
ئۆستورەی شاماران هەموو ئامانجەکانی ئێمەی لەخۆ گرتووە و هەر بۆیەش ناوی شامارانمان هەڵبژارد.
ئامانجەکانمان
- بە زمانی کوردی و ئاڵمانی ناسنامەی کولتوری و ڕەسەنی کورد دەخەینەڕوو تا کوردەکان لە ئاڵمانیا بە ناسنامەی خۆیان بناسرێن و لە هەمانکاتدا پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگای ئاڵمانی بۆ کورد دەگوازێنەوە.
- بایەخدان بە پێشکەوتنە زانستییەکان تا کورد بە بەراورد بە دنیای پێشکەوتن هەست بە ئامادەیی و نائامادەیی خۆی بکات.
- بە پێی یاساکانی ئاڵمان و ئازادی بیروڕا و پێوەری رۆژنامەگەری ئازاد بڕەو بە ئەندێشەی رەخنەگڕانە لە بوارەکانی ئەدەب، ئایین و سیاسەت دەدات.
- لە رێگەی ئەدەب و هونەرەوە ئەو تەپوتۆزەی لەسەر کولتوری دێموکراسی کورد نیشتووە، خاوێن دەکاتەوە و بە کەڵک وەرگرتن لە کولتوری دێموکراسی کۆمەڵگای ئاڵمانی هەوڵ دەدات کولتوری یەکترپەسەندکردن، زیاتر جێی خۆی بکاتەوە بە واتایەکی دی هەوڵێکی پاراستنی دیموکراسی و زیاتر بە دێموکراتیزەکردنە.
- بە هۆی ئەوەی رۆباتەکان زانیاریەکان لە وێبسایتەکان و ئەو زانیاریانەی کە لە تۆڕی نێت بڵاو دەکرێنەوە، وەردەگرن. بۆیە کۆمەڵگای کورد پێویستە زیاتر زانیاری بخاتە ناو تۆڕەکانی نێتەوە کە وێبسایت یەکێک لەو کەرەستانەیە تا هاوڵاتیانی جیهان لە زمان خۆمانەوە بمانناسن، پێویستە زانیاری ئاپلۆد کەین.
زمان و سەربەخۆیی
ئەم ماڵپەڕە پشتی بە هیچ لایەنێک نەبەستووە، ناشبەستێ و سەربەخۆیە. تەنها داوای هاوکاری لەو کەسانە دەکات کە دەتوانن بە هزر و زانستی خۆیان شاماران چالاک بکەن.
لە ئێستادا ماڵپەڕەکە بە زمانی کوردی دەستی پێکردووە و بەم نزیکانە زمانی ئاڵمانی پێوە زیاد دەکرێ و بنچینەی دادەمەزرێ و بە بابەتی کەسانی زانستیخواز و ئازادیخواز گەشە دەکات.
پێوەندی
Salah hosseinpour
Deutschland, Hamburg
info@schamaran.de










