ئەڵمانیا یەکەم هەنگاوی جیدی بۆ دروستکردنی ئینتەرنێتی کوانتۆمی هەڵگرت؛ توێژەران توانییان سگناڵەکانی کوانتۆمی لە دووری ٢٥٤ کیلۆمەتر بەسەر کێبڵی فایبەر ئۆپتیکی ئێستادا بگوازنەوە.
ئەم دەستکەوتە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدایە بە ناوی QTF-Backbone، کە بڕیارە لە چوار قۆناغدا و لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا، تۆڕێکی نیشتیمانی کوانتۆمی لە سەرانسەری ئەڵمانیادا دروست بکات.
بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە سیستەمەکان و پڕۆگرامەکان هاک ناکرێن و زانیاریەکان دامودەزگاکان پارێزراو دەبن. ئەڵمانیا پیشەسازی وەڵاتەکەی پیش دەخات و ئاسایش مسۆگەر و داهێنان لە سەرجەم بوارەکاندا خێراتر دەکات.
ئەم پلانە تەنها سنووردار نییە بە ئەڵمانیایەوە؛ وڵاتانی هۆڵەندا و ئەمریکاش هاوکاری تێدا دەکەن. هۆڵەندا ئەزموونی تاقیکردنەوەکانی ئینتەرنێتی کوانتۆمی هەیە و ئەمریکاش تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی ئەم بوارەی خستووەتە بەردەست.
بە وتەی توێژەران، ئەڵمانیا دەیەوێت بەم پڕۆژەیە ببێتە پایەی کوانتۆمی ئەوروپا؛ شوێنێک کە زانست، پیشەسازی و ئاسایشی سایبەری نەوەی داهاتوو بەیەکەوە گرێ دەدرێن.
گەر بە کۆمپیوتەری کوانتۆمی پاسوردەکان هاک بکرین، ئەوە تۆڕی نێتی کوانتۆمی پێش لەو کارە دەگرێت کە ئەڵمانیا تیایدا پێشەنگایەتی دەکات.





















Leave a Reply