ڕێباز ئەحمەد (بازۆ) دەتوانیت پەیوەندیی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەیت بەبێ ئەوەی مۆبایلەکەت بگریت. کاتێک پەیامێکت بۆ دێت لە واتسئاپ، مەسنجەر، یان ئیمەیڵ، ئاگادارییەکەی لەناو چاویلکەکەدا دەردەکەوێت.
مێتا بە هاوکاریی Ray-Ban، چاویلکەیەکی زیرەکی بە ناوی “Meta Ray-Ban Display” نمایشکرد .
سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی چاویلکە زیرەکەکەی مێتا و (دەستبەندە دەمارییەکەی):
چاویلکەکە بە شاشەیەکی بچووک و ڕوون لەناو قەپاغی چاوی ڕاستدا دروست کراوە کە وەک شاشەی مۆبایلێکی بچووک وایە.
ئەمەش چەندین تایبەتمەندیی نوێ دێنێتە کایەوە:
🟣 خوێندنەوەی پەیامەکان و وەڵامدانەوەیان: کاتێک پەیامێکت بۆ دێت لە واتسئاپ، مەسنجەر، یان ئیمەیڵ، ئاگادارییەکەی لەناو چاویلکەکەدا دەردەکەوێت.
بۆ نموونە: پەیامێک لە هاوڕێیەکەتەوە دێت: “ئەمڕۆ دەچینە سینەما؟” لەبری ئەوەی مۆبایلەکەت دەربکەیت، پەیامەکە لەسەر شاشە بچووکەکە دەبینیت و دەتوانیت بە دەنگ یان بە چەند جووڵەیەکی دەست وەڵامی بدەیتەوە.
🟣 پەیوەندی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ: دەتوانیت پەیوەندیی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەیت بەبێ ئەوەی مۆبایلەکەت بگریت. کامێرای چاویلکەکە ڕووەکەی پێشەوەی تۆ دەگرێت و ئەوانی دیکەش لەسەر شاشە بچووکەکەی تۆ دەردەکەون.
بۆ نموونە: کاتێک لە دەرەوەیت و هاوڕێیەک پەیوەندیی ڤیدیۆیی لەگەڵت دەکات، تۆ دەتوانیت بە پەنجەکانت وەڵام بدەیتەوە و لە ڕێگەی چاویلکەکەوە قسە بکەیت، لە کاتێکدا دەستت و مۆبایل بەکارناهێنی.
🟣 ژێرنووسی ڕاستەقینە لەگەڵ وەرگێڕان: ئەم تایبەتمەندییە دەنگی کەسانی دیکە دەکات بە نووسین (ژێرنووس) و دەتوانێت ڕاستەوخۆ وەری بگێڕێت.
هەر بۆ نموونە: لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسانێکی بیانی، دەنگی قسەکەرەکە دەبێتە ژێرنووسی نووسراو لەسەر شاشەکە.
ئەگەر بە زمانی تر قسە بکەن، دەتوانیت وەری بگێڕیتە سەر هەر زمانێک کە خۆت دەتەوێت.
🟣 ئاراستەکردنی ڕێگاوبان (Turn-by-turn directions): لەبری ئەوەی لەسەر مۆبایلەکەت نەخشە بکەیتەوە، ڕێنماییەکان لەسەر شاشەی چاویلکەکە دەردەکەون.
نموونە: لە کاتی ڕۆیشتندا بەپێ، چاویلکەکە بە تیر (arrow) و نووسین ڕێنماییت دەکات کە “لێرەدا بۆ لای چەپ بڕۆ” یان “100 مەتر بڕۆ بۆ پێشەوە،بێ ئەوەی پێویست بە سەیرکردنی مۆبایلەکەت بکات.
🟣 یارمەتیی ژیریی دەستکرد (AI Assistance): دەتوانیت پرسیار لە یارمەتیدەرە ژیرەکەی ناو چاویلکەکە بکەیت بە دەنگ.
بۆ نموونە: دەڵێیت “جیمی، کەشوهەوای سبەی چۆنە؟ و یارمەتیدەرەکە وەڵامەکەی لەسەر شاشە بچووکەکە پیشان دەدات یان بە دەنگ وەڵامت دەداتەوە.
⚫️ دەستبەندە دەمارییەکە (Neural Band)
ئەم دەستبەندە تەکنەلۆژیایەکی زۆر پێشکەوتووە و کاری سەرەکییەکەی خوێندنەوەی سیگناڵە دەمارییە بچووکەکانە لە ماسولکەکانی دەستتدا.
ئەمەش واتای وایە دەتوانیت تەنها بە بیری ئەنجامدانی جووڵەیەک، کاریگەریی تەواوی لەسەر چاویلکەکە هەبێت.





















Leave a Reply