ئۆساکا، ژاپۆن – کۆمپانیای ژاپۆنی Science ئامێرێکی تازەی بە ناوی Mirai Ningen Sentakuki یان « مرۆڤشۆر» لە پێشانگای ئێکسپۆ ٢٠٢٥ نمایش کرد؛ کەپسولێک بە ژیریدەستکرد کە تەنیا لە ماوەی ١٥ خولەکدا کەسەکە دەشوات، وشکی دەکاتەوە و ئارام دەکاتەوە.
ئەم ئامێرە سوود لە جێتەکانی ئاوی گەرم، مایکرۆ-بڵقۆڵەی پێشکەوتوو و سیستەمی ژیری دەستکرد (AI) وەردەگرێت، دۆخی فیسیۆلۆژیی کەسەکە، لەوانە لێدانی دڵ و پلەی گەرمیی لەش، شیدەکاتەوە و ئەزموون و چێژی تایبەت لە گەرماوکردن دەداتە مرۆڤ. ئەم تەکنەلۆژیایە بە ئیلهام وەرگرتن لە کولتووری نەریتیی حەمامی ژاپۆنی داڕێژراوە و ئامانجی ئەوەیە پاکوخاوێنی لەگەڵ ئارامیی دەروونی تێکەڵ بکات، کە دەکرێت هەمان ئامێر بە کلتوورەکانی تریش بەرنامەی پێ بدرێت.
یەکێک لە داهێنەرانی ئامێرەکە باس لەوە دەکات ئەم بەکاردێت بۆ چاودێریکردنی بەساڵاچووان و کەسانی کەمئەندام و فەلەج. لەناو ئامێرەکەدا ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت فشارە جەستەییەکان لەسەر پەرستارەکان کەم بکاتەوە و ئاسوودەیی دەروونی و جەستەیی زیاتر بداتە مرۆڤ.
کۆمپانیای Science ڕایگەیاندووە، لە دوای کۆتایی هاتنی پێشانگای ئێکسپۆ، بیر لە بەرهەمهێنانی بۆ خستەبازار دەکرێتەوە. ئەمە هەنگاوێکی نوێیە لە پەیوەندیی نێوان تەندروستی، خۆشگوزەرانی و ژیری دەستکرد. داهێنانەکە سرنجی فراوانی ڕاگەیاندنەکان و شارەزایانی بواری تەندروستیی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.





















1777bet
[6348]1777bet Official Login | বিকাশ ডিপোজিট ও অনলাইন স্লট গেম,1777bet এর অফিসিয়াল লগইন করে উপভোগ করুন লাইভ ক্যাসিনো গাইড এবং সেরা অনলাইন স্লট গেম। বিকাশ দিয়ে দ্রুত ডিপোজিট করে আজই অ্যাপটি ডাউনলোড করুন। visit: 1777bet