شاماران

کولتور و زانست، میدیای نوێ

کۆمپیوتەرە کوانتۆمیەکان پاسوردە جیهانیەکان دەدۆزنەوە


ژاپۆن هاوینی ئەمساڵ پەردەی لەسەر کۆمپیوتەڕی کوانتۆمی هەڵدایەوە، کە هەزاران بەرابەر لە سیستمی ئەمرۆی کۆمپیۆتەر خێراترە و دەتوانێت بە ٣ خوڵەک هاڵۆزترین پاسوردەکان بشکێنێت.

زانکۆی “ئۆساکا”ی ژاپۆن لە مانگی پووشپەڕ بە پشتبەستن بە زانیاری ناوخۆیی و بەرهەمهێنانی پێداویستیەکانی ئەم سیستمەی داهێناوە کە لەسەرجەم بوارەکاندا پشتی بە خۆی بەستووە.

ئەم پیشکەوتنەی ژاپۆن کاریگەری لەسەر ئەمریکاش داناوە و بۆ ئەمەش دوو کۆمپانیای بە ناوی (IBM) و (AMD) تا لە بوارەدا بە هاوکاری یەکتر بۆ داهێنان و بە بازرگانیکردنی ئەم زانستە کار دەکەن. کۆمپانیای گوگل‌یش باسی لەوە کردووە کە لەم بوارەدا کاریان کردووە و دەڵێت: “ئیتر سیستمی کۆمپیتەری کوانتۆمی خەون نییە”.

پیشتر  کۆمپانیای (Zuchongyhi) چینی لە سەرەتای ساڵ باسی لەوە کردبوو کە ئەوان نزیکبوونەوە کە سیستمی کوانتۆمی و سیستمی (Tianji 4.0) خستەڕوو کە خێراکەی ٥٠٠ کیوبیتە کە فرەسەر واتا کوانتۆمی کار دەکات.

داهێنانی ئەم سیستمە جگە لەوەی پسوردەکان دەبینێتەوە و ئاسایشی بانک و ئاسایشی دەوڵەتان دەخاتە ژێرمەترسیە، ئەوە لە لایەکیتر خزمەت دەکا لە بواری دەرمانسازی، ژینگە، لێکدانەوەی خێرای هاوکێشە ماتماتیکیەکان و گۆڕانکاری گەورە لە خوێندن و ڕاگەیاندا دەکات.

بە واتایەکیتر گەر سیستمی ئەمڕۆی کۆمپیوتەر بە سەرێک لە جوابی هاوکێشەکان بگەڕی، ئەوە سیستمی کوانتۆمی بە هەزاران سەردا بە خێرایی ٤٣هەزار جار دەڕوات و ئەنجام دەدۆزێتەوە  و ئەم سیستمەش پێویستی بە ساردترین پلەی سەرمایە کە فیزیک تا ئێستا دەستنیشانی کردووە.

سەرچاوەکان:

ژاپۆنی: Osaka University QIQB / Kantei.go.jp

چینی: English.gov.cn / Origin Quantum

ئەمریکی: LiveScience / Axios / New York Post / Barron’s


Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *